ئەسعەد شەیبانی: کورد لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە

جیهان
09:31 - 2025-01-22


وەزیری دەرەوەی ئیدارەی كاتی سوریا لە پەیامێكدا بە زمانی كوردی ڕایگەیاند، کورد لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی كاتی سوریا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بە زمانی كوردی پۆستێكی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت، "کورد لە سوریا جوانی و روناکی لە رەنگاوڕەنگیی گەلی سوریا زیاد دەکەن. دەشڵێت: کورد لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە".
وەزیری دەرەوەی ئیدارەی كاتی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووو، "بەیەکەوە وڵاتێک بونیاددەنێین کە هەموان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن".



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP