سەرۆککۆماری عیراق لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە

جیهان
12:56 - 2025-01-23


لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەرۆککۆماری عیراق د.لەتیف ڕەشید لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زیلینسکی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و تێیدا سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردەوە کە داوای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کردو ڕوونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نییە .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عێراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا.
لە بەرامبەردا سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عێراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا و ڕوسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکرانیا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عێراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا بەتایبەتی گەنم و دانەوێڵەی جۆ.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP