سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە، بەجۆرێك كە 87%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP