بڕیارە لیژنەی تەکنیکی
هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ تاوەکوو 26ـی مانگ
ئامادەکارییەکان تەواوبکەن و سەرجەم ژمارە و داتاکانی بخەنە بەردەم وەفدی باڵای
حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، كە لە بەغداد کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە، بە بەشداری هەردوو
وەزیری دارایی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پرسی مووچە و تەرخانکردنی مووچە لەمساڵدا
یەکلابکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی
وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، داتا و زانیارییەکان لەبارەی بڕی تەرخانکراوی دارایی
مووچەی مووچەخۆران، ژمارەی خانەنشینان، لایەنە تەکنیکییەکانی (یو پی ئێن) و
بایۆمەتری لەخۆدەگرن".
لیژنە تەکنیکییەکەی هەرێمی
کوردستان داوایکردووە، بۆ ساڵی 2025 بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە 13 تریلیۆن دینار
بێت، چونکە عێراق زیاتر لە 700 ملیار دینار دەبڕێت بۆ مووچەی خانەنشینی، بەو
ئامانجەی بڕی 12 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بۆ مووچە بمێنێتەوە.
بەغداش داوایکردووە چەند
هەزار کەس خانەنشین دەبن لە لیستی مووچەی مانگی یەکی 2025 وەک خانەنشین ناویان
تۆماربکرێت، کە نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی دەبن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP