ئیدارە نوێیەکەی دۆناڵد ترامپ کۆچبەرانی نایاسایی دیپۆرتدەکاتەوە

جیهان
10:15 - 2025-01-25

ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، دەستی بەدیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی كۆچبەرە نایاساییەكان كردووە و وتەبێژی حكومەتیش دەڵێت: دوێنێ هەینی زیاتر لە (500) كۆچبەری نایاساییان لەوڵاتەكەیان دیپۆرت كردوەتەوە.
کارۆلین لیڤیت وتەبێژی حکومەت رایگەیاند: لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە دەستیانكردووە بە دەستگیركردن و دیپۆرتكردنەوەی ئەو كۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەكەیان.
وتیشی: لایەنە پەیوەندیدارە راسپێردراون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو (538) كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووەو بەفڕۆكەی سەربازی دیپۆرتیان كردوونەتەوە.
روونشیكردەوە، پێشتر بەڵێنیانــدابوو كە ڕێگریی لە كۆچبەران دەكەن و ئەوانەشی بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە ئەمریكا دیپۆرتیان دەكەنەوە.
دوای دەستبەکاربونی لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا، دۆتاڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ژمارەیەك فەرمانی بۆ سنوردارکردنی کۆچبەری نایاسایی بۆ وڵاتەكەی واژۆ کردو لەئێستادا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP