مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی : ته‌له‌فزیۆنی خاك شێوازو ئەزمونێكی نوێ بوو

کوردستان
16:34 - 2025-03-05



لەیادی بیست و هەشت  ساڵەی  دامەزراندنی  ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك دا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیارو راگەیاندنكاران و كارمەندانی خاك دەكات و رایدەگەیەنێت: "كارو بەرهەمەكانی تەلەفزیۆنی خاك و بەشەكانی تری لەو سەردەمەو بۆ ئێستاش شێوازو ئەزمونێكی نوێ بوو  هاتە نێو میدیای كوردییەوە".
 
دەقی پەیامەكە:

بەرێزان  سەرپەرشتیار و راگەیاندنكاران و كارمەندانی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك 

لەیادی  بیست و هەشت  ساڵەی  دامەزراندنی  خاك دا، گەرمترین  پیرۆزباییتان  لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی  بەردەوامتان  بۆ دەخوازین 

 كارو بەرهەمەكانی تەلەفزیۆنی خاك و بەشەكانی تری  ناوەندی  چاپەمەنی و  راگەیاندنی خاك  جێگەی دەستخۆشین كە لەو سەردەمە و بۆ ئێستاش شێواز وئەزمونێكی نوێ بوو  هاتە نێو میدیای كوردییەوە، لە  رێگەی  ئەم ناوەندەوە  بایەخێكی گەورە بە مێژوو و كلتور و رۆشنبیری درا و لە پاراستنی زمان و داب ونەریتی رەسەنی كوردەواریشدا رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو.

جارێكی تر پیرۆزە 
مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP