مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قەیس قەرەداغی دەكات

کوردستان
19:44 - 2025-03-11

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی نووسەر و راگەیاندنکار قەیس قەرەداغی

بۆ کۆچی دوایی نوسەر و ڕۆژنامەنوسی دێرین کاک قەیس ئیبراهیم  محەمەد  ناسراو  بە قەیس قەرەداغی ،پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
کۆچکردوو رۆژنامەنووسێکی چالاکی رۆژنامەی ئیتحاد و راگەیاندنی یەکێتیی بوو. 
لە دەرەوەی وڵاتیش بەردەوام لە کەناڵ و سەکۆ عەرەبییەکاندا داکۆکی لە پرسی کورد و دۆسێیە کوردستانییەکان دەکرد  

لەیەزدانی مەزن داواکارین  کۆچکردوو بە بەهەشتی  بەرین شاد بکات  و سەبوری  بە گشت  لایەک  ببەخشێت 

انا للە وانا الیە راجعون 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP