وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسی دەستپێدەكات

کوردستان
13:17 - 2025-03-05

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم  بە نووسراوی رەسمی، هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی كشتوكاڵی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، زاخۆ، سۆران ئاگاداردەكاتەوە، كە ڕاوەماسی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ قەدەغەیە.

بە پێی نووسراوەكە بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان لە 10ی 3ی 2025 تاوەكوو 20ی 6ی 2025 و لە 21ی 6ی 2025، راوەماسی ئاسایی دەكرێتەوە.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، راوكردن بە كارەبا، ماددە ژەهراوییەكان، ماددە تەقەمەنییەكان، تۆڕی كون ورد و..هتد كە ببێتە هۆكاری لەناوبردنی بە كۆمەڵی زیندەوەرەكانی ئاوی لە هەموو كاتێكدا قەدەغەو رێگە پێنەدراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP