سەرۆك بافڵ بەشداری لە پرسەی خێزانی خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە كرد

کوردستان
17:19 - 2025-03-11

بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری شێخ ئەحمەد حەمە کەریم ، د . هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە شارەزوور ،  بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو ( عەینە حاجی عەلی ئەمین ) هاوسەری خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس .

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا ، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ،  لە نزیکەوە پرسەو سەرەخۆشی گەیاندە کوڕانی لالە سەرحەد و خزمانی رۆغزایی جاف و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیان ، کە نموونەیەکی  هەرەباڵان لە خەبات و تێکۆشانداو هیواشی خواست ئەمە دواخەمی خانەوادە سەربەرزەکەیان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەکیان ببەخشێت .

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP