له رۆژی 5-3-1991، له شاری ڕانیه هاووڵاتیان له دژی حكومه‌تی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو، ڕاپه‌ڕین و به‌خوێنی شه‌هیدان، ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عسیان له‌و شاره له‌ناوبرد، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه درێژه‌ی خایاند و دواتر له شاره‌كانی تری كوردستانیش ده‌ستیپێكرد، هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه داروده‌سته‌ی حزبی به‌عسیان له‌ناوبرد.
له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌دا چه‌ندین كه‌سی شۆڕشگێرو قاره‌مان شه‌هیدبوون و بوون به سیمبولێك بۆ ئازادی ئه‌مڕۆ، هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا له‌شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌و یاده مه‌زنه به‌رز ڕاده‌گیرێت و دواتریش له‌شاره‌كانی دیکە به‌هه‌مان شێوه یادی ده‌كرێته‌وه.
34 هەمین ساڵەی یادە مەزنەکە
ڕۆژی 5-3-2025 یادی 34 هه‌مین ساڵه‌ی ئه‌و یاده مه‌زنه‌یه كه كورد له ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ڕزگاری بوو ، توانی خۆی حوكمڕانی خۆی بكات، ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دیهاتووه له سایه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یه كه هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ئه‌نجامیاندا، دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی ڕانیه، دانیشتوانی دوكان و ده‌وروبه‌ری به‌هه‌مان شێوه ڕاپه‌ڕینیان كرد و دواتر له رۆژی 7-3 و دوای دوو ڕۆژ له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ڕانیه، دانیشتوانی شاری سلێمانیش ڕاپه‌ڕین و ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عسیان له‌ناوبرد ئه‌و ڕاپه‌ڕینه له قه‌زاو ناحیه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو، خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان به‌وپه‌ڕی وره به‌رزییه‌وه دژی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو ڕاده‌په‌ڕین، هه‌روه‌ها له به‌رواری 11-3 له‌شاری هه‌ولێر و دواتر له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان حزبی به‌عسی له‌ناوچوو و وه‌ده‌رنرا هه‌رچه‌نده رۆڵه‌یه‌كی زۆری ئه‌م خاكه شه‌هیدبوو، به‌ڵام توانرا ئازادی و سه‌ربه‌رزی بۆ كورد و كوردستان بگه‌ڕێته‌وه.
هاوڵاتی بەشەرەفی کوردستان ترسیان لە رژێمی دڕندە نەبوو
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان كارێكی ئاسان نه‌بوو ،چونكه حزبی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌سه‌ڵاتداربوو ، هه‌روه‌ها بێ به‌زه‌یی و دڕنده‌بوو له‌وكاته‌دا هه‌ركه‌سێك باسی كورد‌و كوردستانی بكردایه ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرده‌كراو دواتر به توندترین شێوه سزا ده‌درا، به‌ڵام هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ترسیان له‌و دڕنده‌ییه نه‌بوو ، نه‌یانتوانی زوڵم و زۆردارییه‌كانی به‌عس قبوڵ بكه‌ن و به‌رده‌وام وه‌ك ژێرده‌سته وابن، بۆیه بڕیاریاندا ڕابپه‌ڕن و به‌عسی له‌ناوچوو كۆتایی پێبهێنن و ئازادیان بۆ كورد‌و كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
به‌عسی له‌ناوچوو زوڵم و زۆردارییه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، وه‌ك ئه‌نفال كه تێیدا 182 هه‌زار هاووڵاتی كورد له پیرو گه‌نج و منداڵ و ژن و پیاو بێ سه‌روشوێن كران و دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق هه‌ندێكیان روفاته‌كانیان دۆزرایه‌وه كه به‌ش به‌ش له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا زینده‌به‌چاڵكرابوون، هه‌روه‌ها كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكی دیکە بوو له كرده‌وه دڕنده‌كانی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو كه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا ژه‌هراوی كران و شه‌هیدبوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌بیانوی كورد بوون یاخود به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوون له‌سێداره ده‌دران یان گولله‌باران ده‌كران، زۆردارییه‌كانی رژێمی به‌عس زۆر له‌وه زیاتربوون كه ئێستا باس ده‌كرێن و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به چاوی خۆیان ده‌یانبینی بۆیه نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و ژێر ده‌ستییه بگرن و ڕاپه‌ڕینیان كرد‌و ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌دیهێنا.
ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ له عیراق سه‌ری هه‌ڵدا
هه‌رچه‌نده دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێهات، به‌ڵام له‌شاره‌كانی دیکەی عیراق باڵاده‌ست بوو تا ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی كۆتاییان پێهێنراو حوكمرانی و ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ له عیراق سه‌ری هه‌ڵدا، له‌وكاته‌وه حزبی به‌عسی له سه‌رتاسه‌ری عیراق له‌ناوبراو سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر كه سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه‌و عیراق بوو دوای دادگایی كردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی كه به فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجامدرابوو بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراو له‌به‌رواری 30-12-2006 حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو له‌سێداره درا.
یەکێتی ئەندازیاری راپەڕین بوو
لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، تاكه راگه‌یاندن بوو كه توانی رۆڵی زۆر كاریگه‌ر ببینێت له جۆشدان و سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕیندا، بێ گومانیش ئه‌بێت رۆڵی به‌ره‌ی كوردستانیمان له‌به‌رچاوبێت كه ئه‌وان رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو له به‌شداریكردن له راپه‌ڕین و هاندانی هاووڵاتییان له شاره‌كان بۆ راپه‌ڕین دژی دار‌و ده‌سته‌ی رژێمی به‌عسی رووخا‌و.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP