بە ئامادەبوونی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی ی.ن.ک و رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی، له مه‌راسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی نوێکردنەوەو فراوانکردنی دەروازەی کەرکوک - سلێمانی دانرا.
پرۆژەکە رۆڵی زۆری لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی دەبێت، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکەش ساڵێکە و بڕی 16 ملیار دیناریشی بۆ تەرخانکراوەو سیمایەکی جوان بە شوێنەکە دەبەخشێت.
له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یه‌كێتی، پشتیوانیی بۆ ئیداره‌ی پارێزگا‌و پارێزگار دووپاتكرده‌وه‌و وتی:"كاتێك به ئاسووده‌یی ده‌نووین كه بزانین خزمه‌تی شاره‌كه كراوه"
جه‌ختشیكرده‌وه‌كه:" بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی كه‌ركوك هه‌موو تواناكانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ"
راشیگه‌یاند:"ئیداره‌ی كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه‌ی له به‌رنامه‌دایه‌و جێبه‌جێده‌كرێن"
هاوكات پارێزگاری كه‌ركوكش جەختیکردەوە:" ئیدارەی کەرکوک سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی ستراتیژی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان. "
دووپاتیشیکردەوە:" ئیدارەی کەرکوک و تیمی حکومەت، کاردەکەن لە پێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە هەموو ناوچە و گەڕەکەکانی پارێزگاکە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP