بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ی.ن.ک لەبارەی بانگەوازەکەی
ئەمڕۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پێشوازی له بانگەوازەی
عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌ین و پێمانوایه بانگەوازێکی به‌رپرسیارانه و پێویستی ئه‌م
قۆناغه‌یه بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانی كوردایه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان
له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شێتی و پێكه‌وه‌یی بۆ بنیادنانی داهاتوویه‌كی پرشنگدار و ئارامتر
بۆ گه‌له‌كه‌مان.
سەرۆک بافڵ لە دەقی پەیامەکەیدا ئاماژەی
بەوەشکردوە: ی.ن.ک ئه‌م بانگەوازە به سه‌ره‌تا و قۆناغێكی گرنگ ده‌زانێت و وه‌ك ئه‌ركێكی
نه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیار پشتیوانی سه‌رخستنی هه‌ر هه‌نگاو و پرۆژه‌یه‌كه كه گیانی
پێكه‌وه‌یی و برایه‌تی له‌نێوان كورد و تورك
ده‌باته پێشه‌وه.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک بافڵ وتی: هیوادارین
هه‌موولایه‌كمان به‌ده‌م ئه‌م بانگەوازەوە بچین و هه‌نگاوی كرداریی بنێین بۆ گه‌یشتن
به ئاشتی سه‌رتاسه‌ری و ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه له ده‌ستنه‌ده‌ین كه سه‌رۆك مام
جه‌لال به‌ردی بناغه‌كه‌ی له ساڵی 1993ـه‌وه داناوه، وه‌ك وتووشمانه ئێمه پشتیوانی
خوشك و براكانمانین له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP