سەرۆك بافڵ تاڵەبانی : ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن

کوردستان
19:15 - 2025-02-28

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن تاوەکو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بەدیبهێنین و بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین. 

خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپه‌رستيى هەموولایەک قبووڵ بکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP