هێزەکانی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی ئەنجامدا
بۆ لەناوبردنی مۆڵگەى تیرۆرستان.
توانرا ژمارەیەک
حەشارگە و پەناگە خاپوور بکرێت ژمارەیەک کەلوپەل و ئازوقە کە لەلایەن گروپە
تیررۆستیەکانەوە بەکاردەهات لەناوببرێت .
هەڵمەتەکە
بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوان و بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگا
ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆرستان و هەر گروپ
و ڕێکخراوێک بیەوێت مەترسیی بخاتە سەر ئارامی و ئاسایشی خەڵک.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP