قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای
بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە.
قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی کورد
هەمیشە گەلێکی ئاشتیخواز بووە و بزووتنەوە کوردییەکان وەک دوا رێگەچارە و بە ناچاری،
بۆ پاراستنی مان و داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکان پەنایان بردوەتەبەر بە چەک.
راشیگەیاند ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە
دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا
کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا راگەیاند.
قوباد تاەلانی دەشڵێت هیوادارین و گەشبینین ئەمجارەیان
پرۆسەکە بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردوو گەلی کورد و تورک کۆتایی بێت و پێکەوە بناغەی
پێکەوەژیانێکی راستەقینە بونیادبنێن.
جەختیشی کردەوە ئەرکی هەموو لایەکمانە پێشوازی لە
پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە
درێخی نەکەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP