یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی رێكدەخرێت

کوردستان
13:14 - 2025-02-27

زانــكۆی ســلــێمـانـی بەهەمئاهەنگی (دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی‌) و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، راپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی‌ و قەیوانی نێودەوڵەتی)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال راستی‌ و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.

كۆنفرانسەكە، بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و باڵیۆز و دکتۆر محەمەد سابیر ئیسماعیل، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، لە رۆژانی (٣ و ٤)ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال.
كۆنفرانسەكە، (نۆ) تەوەری زانستی دەربارەی (ژیاننامە‌ و كەسایەتیی سەرۆك مام جەلال، رەهەندی سیاسی‌ و هزری‌ و شۆڕشگێریی سەرۆك تاڵەبانی، رۆڵی لە چەسپاندن‌ و سەروەری یاسا، رۆڵ‌ و كاریگەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال لە گرنگیدان بە پرس‌ و مافەكانی ژنان، كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری‌ و هاوسەنگیی سیاسی لە هەرێمی كوردستان‌ و عێراق، رۆڵی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، رۆڵی لە بەدەستهێنان‌ و دابینكردنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان‌ و مافی نەتەوەكانی تر و كەمایەتییەكان لە عێراقدا، رۆڵی لە رەوتی ئازادی رادەبڕین‌ و مافی مرۆڤ‌ و ئازادی میدیا‌ و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان‌ و نەخش‌ و جێدەستی لە بواری سیاسی‌ و دبلۆماسیەتی گشتیدا) لەخۆدەگرێت.

کاتە گرنگەکانی کۆنفرانس:
١٦/ ٠٢/ ٢٠٢٥ راگەیاندنی کۆنفڕانس.
٠١/ ٠٤ / ٢٠٢٥ کۆتا کاتی وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان.
١٥/ ٠٤ / ٢٠٢٥ وەڵامدانەوەی پوختە پەسەندکراوەکان.
٠١ / ٠٨ / ٢٠٢٥ دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوەکان بە تەواوکراوی.
٠١ /٠٩ / ٢٠٢٥ راگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان.
٣ – ٤/ ١٠ / ٢٠٢٥ ئەنجامدانی کۆنفرانس لە زانکۆی سلێمانی ــ هۆڵەکانی کۆنفرانس دەبێت.
جێی باسە، یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەلایەن حەوت لیژنەوە بەڕێوەدەبرێت، كە بریتین لە لیژنەكانی زانستی، ئامادەكاری، راگەیاندن‌ و (IT)، راوێژكاری، پەیوەندی‌ و پڕۆتۆكۆل، ئەندامانی زانكۆ هاوبەشەكان‌ و دارایی). بەمەبەستی وەگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئامانجەكانی كۆنفڕانسەكە و وردەكاری زیاتر، توێژەران‌ و بەشداربووان دەتوانن لەم وێبسايتە تایبەتەدا بەدواداچوونی زیاتر بكەن:


https://pjtconference.univsul.edu.iq/?_gl=1*i5xii3*_ga*NDY1OTQ4ODkzLjE3MTkzMDE5NTc.*_ga_D3QYGZ56JJ*MTczOTc5MTQzNS40LjAuMTczOTc5MTQzNS4wLjAuMA


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP