ئاسۆ مامەند : ئومێدەوارم ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە فاکتەری ئارامی و ئاوەدانی بۆ گەلەکەمان

کوردستان
18:44 - 2025-02-28

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتنی مانگی رەمەزانی لە موسڵمانان پیرۆزكرد و رایگەیاند : ئومێدەوارم ئەم مانگە پیرۆزە؛ ببێتە فاکتەری ئارامی و ئاوەدانی بۆ گەلەکەمان

 

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەی : 

 

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، مانگی نزا و لێبوردەیی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی كوردستان و دانیشتوانی كەركوك و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەت دەكەم.
ئومێدەوارم ئەم مانگە پیرۆزە؛ ببێتە فاکتەری ئارامی و ئاوەدانی بۆ گەلەکەمان، و ببێتە مایەی تەبایی و خۆشەویستی و لێبوردەیی نێوان سەرجەم ئاین و پێكهاتە جیاکان.
دووبارە مانگی رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆزبێت

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP