سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات

کوردستان
21:17 - 2025-03-05

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵی تێکۆشەر کاک دلێر سەید مەجید سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەلایەن دێرین لەتیف رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای میدیایی كوردسات و كارمەندانی دەزگاكە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی دەزگاکە لە کۆبوونەوەیەکدا وێڕای دەربڕینی دەستخۆشی و پێزانین ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد کە دڵسۆزانە و پابەند بە بنەماکانی راگەیاندن ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بۆ ئەو پێشکەوتنانەی بەدەستهاتوون و توانیویانە ببنە جێی متمانەی هەموولایەک. بۆ هەر پێشکەوتن و داهێنانی زیاتر وەک هەمیشە پشتیوانی تەواوی بۆ دەربڕین.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP