ئیسرائیل مەرجەکانی ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا ڕادەگەیەنێت

کوردستان
16:55 - 2025-02-28

حکومەتی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی نوێژەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس لە مانگی ڕەمەزاندا، بە سنوردارکردنی ئەمنی "ئاسایی"ەوە دەبێت.
لە مانگی ڕەمەزاندا سەدان هەزار فەڵەستینی ڕوو لە مزگەوتی پیرۆز دەکەن بۆ ئەنجامدانی نوێژ کە سێیەمین دوو مزگەوتی پیرۆزە و بەتایبەت نوێژی هەینی.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەیڤید مێنسەر، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی کە لە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزاندا دەیسەپێنێت، کە پێدەچێت لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێبکات، ڕایگەیاند، "کۆت و بەندی ئاسایی بۆ سەلامەتی گشتی جێبەجێ دەکرێت، وەک ئەوەی هەمو ساڵێک ڕودەدات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەمانگی  ڕەمەزانی ڕابردودا ئیسرائیل ڕێگری لە پیاوانی خوار تەمەنی 55 ساڵ و ژنانی خوار تەمەنی 50 ساڵ و منداڵانی سەرو 10 ساڵ کرد لە کاتی نوێژدا بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP