ئاكپارتی: چاوەڕێی وەڵامی پەكەكەین

کوردستان
23:05 - 2025-02-27

دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان،  ئاکپارتی و ساڵح موسلم و مەزڵوم عەبدی، کاردانەوەیان دەربڕی.
لەیەکەم کاردانەوەی بانگەوازەکەدا ئەفكان ئالا جێگری سەرۆكی گشتیی (ئاكپارتی) رایگەیاند: ناوەرۆكی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی (پەكەكە)یە، بۆیە چاوەڕێی ئەنجامی بانگەوازەكە دەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەگەر پەکەکە پەیامەکەی ئۆجەلان پشتگوێ بخات، روبەڕوویان دەبینەوە.
هاوکات ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەیەدە رایگەیاند: دوای پەیامەكەی ئۆجەلان، ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لەپێناو هێنانەدی ئاشتی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ توركیا بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێشبینی ناكەم پەكەكە راستەوخۆ پابەندی دانانی چەك بێت بەبێ دیراسەكردنی داواكارییەكەی ئۆجەلان.
هەر لەسەر بانگەوازەکە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند: هەڵوێستمان ئەرێنییە، ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، بۆ ئێمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و تورکیا هیچ بیانوویەکی نامێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکەمان.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP