ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی
دوو رادەستی بەغداد کراوە و شەش هەزار ناوی نوێش بۆ لیستەکە زیادکراوە.
بەپێی زانیارییەکان لە دوێنێوە
لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغداد و ئەمڕۆ لیستەکە
رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش دەستی بە وردبینی لیستەکە
کردووە بۆ تەمویلکردنی مووچە.
هەر بەپێی زانیارییەکان زیاتر
لە شەش هەزار ناوی نوێ کە پێشتر بایۆمەتریان نەبووە و ئێستا بۆیان کراوە هاوپێچی لیستەکە
کراوە. زۆرینەی ناوەکانیش ئەو کەسانەن تازە لە کەرتی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان دامەزراون.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی
رێککەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراق، دەبێت هەموو 10ـی مانگێک لیستی مووچە رەوانەی بەغداد
بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP