شاناز براهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق له‌ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورددا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئه‌مڕ‌ۆ ڕ‌ێز له‌و قوربانیدان و خۆڕ‌اگرییه ده‌گرین، پابه‌ندبوونی خۆمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ دوا ڕ‌ۆژێك كه‌جارێكی تر هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراق به‌ده‌ست سته‌مكارانه‌وه نه‌ناڵێنێت".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی..
پێنجی ئازاری ساڵی 1991، بوێری ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی سته‌مكاری بۆوه.
له‌م ڕ‌ۆژه‌دا گه‌لی كورد دژی ڕ‌ه‌فتاری دڕ‌ندانه‌ی ڕ‌ژێمی سه‌ددام ڕ‌اپه‌ڕ‌ی. ئه‌مه‌ش بووه شۆڕ‌شێكی نیشتمانی له‌پێناو ئازادی‌دا. شانبه‌شانی شۆڕ‌شگێڕ‌انی ڕ‌اپه‌ڕ‌ینی شه‌عبانییه له‌باشوور، كه په‌یامی میلله‌تی به‌ڕ‌وونی ده‌رخست: گه‌لی عێراق هه‌رگیز چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردن و كۆمه‌ڵكوژی یان له‌ناوبردنی شارستانییه دێرینه‌كه‌ی قبوڵ ناكات. له‌و پێناوه‌شدا باجی قورسی دا، به‌ڵام بوێری گه‌ل و ڕ‌ۆحیه‌تی برایه‌تیی هێشتا زیندووه.
ئه‌مڕ‌ۆ ڕ‌ێز له‌و قوربانیدان و خۆڕ‌اگرییه ده‌گرین، پابه‌ندبوونی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دوا ڕ‌ۆژێك كه جارێكی تر هیچ هاوڵاتییه‌كی عێراق به‌ده‌ست سته‌مكارانه‌وه نه‌ناڵێنێت.
شاناز براهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP