بڕی 500 تۆن گەنم بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە كۆبانێ لەناوچوو

کوردستان
13:24 - 2025-03-05

گوڵستان ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی سایلۆ و ئاشەكان لە كانتۆنی فورات رایگەیاند: بڕی 500 تۆن گەنم بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە شارۆچكەی سڕین لە باشوری كۆبانێ لەناوچوون.

وتیشی: هێرشەكان لە 29ی شوباتی رابردوو لە رێی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كراوەتەسەر سایلۆكە و بەهۆیەوە زیانی زۆری پێگەیاندووە.

سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی سایلۆ و ئاشەكان دەشڵێت: توركیا كەرتە خزمەتگوزاریی و زیندووەكان لە رۆژئاوای كوردستان دەكاتە ئامانج، لەنێوشیاندا سایلۆكان كە بە مەبەست لە سێ مانگی رابردوودا چەندین جار دووبارەی كردووەتەوە.

باسیلەوەشکرد: جگە لەوە دامەزراوەكانی كارەبا و ئاو و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی تر هێرشیانكراوەتەسەر بە ئامانجی ئاوارەكردنی دانیشتوانی ناوچەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP