ترەمپ پێشنیارى گواستنەوەى دانیشتوانى غەززە بۆ وڵاتانى دراوسێ دەکات

جیهان
10:31 - 2025-01-26


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند: پێشنیار دەکەم فەڵەستینییەکان لە کەرتى غەززەوە بگوازنەوە بۆ بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە پێویستە میسر و ئوردن پێشوازى لە ژمارەیەکى زۆرتر لە فەڵەستینییەکان بکەن، چونکە کەرتەکە بەتەواوەتى وێران بوە و لە دۆخێکى نالەباردایە.
سەرۆکى ئەمەریکا ئەوەشىخستوەتەڕو کە پێویستە وڵاتە عەرەبییەکان وێرانبونى غەززە لەبەرچاو بگرن و بەشدار بن لە ئاوەدانکردنەوەیاندا بۆئەوەى خەڵکەکەى ئیتر بتوانن بە ئاشتى تێیدا بژین.
لەبارەى یەکەم سەردانیشییەوە وەک سەرۆکى ئەمەریکا ترەمپ ئەوەى ئاشکرا کردوە کە رەنگە ئەمجارە نەریتى چون بۆ بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بشکێنێت و سەردانى سعودیە بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP