سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "تیمه‌كه‌ی هه‌رێمی
كوردستان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، لێدوانه
تونده‌كان خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناكات".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:" بڕ‌یاربوو ئه‌مڕ‌ۆ
یه‌كشه‌ممه 26-1-2025 تیمێكی هه‌رێمی
كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی رێكاری یاسایی
و هونه‌ری له لیستی خانه‌نشینان و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه، كه پێویستی به‌كاتی زیاتر هه‌بوو، سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام
نه‌درا، به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌دا سه‌ردان ده‌كه‌نه‌وه".
" لێدوانه تونده‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو جێگای سه‌رسوڕ‌مان بوو،
چونكه هه‌موو كێشه‌ی ساڵی 2024 یه‌ك مووچه بووه، ئه‌م لێدوانانه خزمه‌ت به‌م قۆناغه‌ی
ئێستا ناگه‌یه‌نێت و خزمه‌تی ئه‌و تیمه‌ش ناكات كه ماوه‌یه‌كه كاری باش ده‌كه‌ن،
ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یه كه خۆمان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه رێكبخه‌ین"،
هه‌رێم كه‌مال ئاغا واده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: " له‌دوو ساڵی
رابردوودا سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یان
گرێكوێره‌ی كردۆته‌وه، تیمی حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش كاری باشیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی
چیدیكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته قوربانی سیاسه‌تی بێمووچه كردن و برسیكردن".
باسی له‌وه‌شكردووه كه: "ساڵی 2025 به‌هه‌ر
شێوازێك بێت، نابێت وه‌ك رابردوو بێت، هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمیش ده‌بێت
چاره‌سه‌ر بكرێت و نابێت بكرێته بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه و خه‌ڵكی كوردستان ببێته
قوربانی، بۆ ئه‌مه‌ش كاری باشكراوه‌و ده‌رئه‌نجامی باشیشی هه‌بووه".
له كۆتایشدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی:
"گرنگه هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سیستمی مووچه و رێكه‌وتنه‌كانه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی فیدراڵی بگونجێنێت، هه‌روه‌ها یه‌كڕ‌یزی ماڵی كورد له به‌غدا گرنگه‌و به‌هۆی
یه‌كڕ‌یزییه‌وه ده‌ستكه‌وتی باش بۆ هه‌رێمی
كوردستان به‌ده‌ستهێنراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی
ماڵ و موڵك بۆ خاوه‌نه‌كانیان له‌ناوچه‌جێناكۆكه‌كان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP