ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت

عێراق
10:19 - 2025-02-02


ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵیت:" چاوەڕواندەکرێت یاسای هەمواری بودجە دەنگی لەسەر بدرێت و تێپەڕێندرێت".
پێشتر د. بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی رایگەیاندبوو " چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر بدرێت، لەکاتێکدا پێشتر چەند جارێک ئەم پرسە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەهۆی ناکۆکی فراکسیۆنەکان دواخراوە".
باسی لەوەشکردبوو : دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی هەمواری بودجە جیاوازە لە کۆبوونەوەکانی رابردوو،چونکە لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە کۆدەنگی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە دروست بووە.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە رۆژی 29ی مانگی رابردوو، لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نوێنەران، پێویستی هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری خرایەڕوو، کەبەگوێرەی بەرژەوەندی ئابوری عیراق بێت،هەروەها سەرجەم ئامادەبوانی کۆبونەوەکە پشتیوانی خۆیان بۆ پەسەندکردنی دەربڕی".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP