گواردیۆلا و ئارتێتا.. لاپەڕەیەکی ئاگرینی نوێ لە ململانێی مامۆستا و خوێندکار

وەرزش
14:37 - 2025-02-02

گواردیۆلا و ئارتێتا.. لاپەڕەیەکی ئاگرینی نوێ لە ململانێی مامۆستا و خوێندکار
ئاکۆ بیبانى

رووبەرووبونەوەى ئارسێناڵ و مانچێستەر سیتى ، تەنها یارییەکى ئاسایی پرێمەرلیگ نیە بەڵکو بەیەک گەیشتنى خوێندکار و مامۆستاکەیەتى ، لە ساڵانى 2016 – 2019 ، ئەو کاتەى  پیپ گواردیۆلا  راهێنەرى سیتیزن بووە یاریدەدەرەکەى ئارتێتا بوو کە ئێستا راهێنەرى تۆپچییەکانى لەندەنە ، هەردوو راهێنەر لە مانچێستەر لێکتێگەیشتنى گەورە لەنێوانیان هەبوو ، دو کەسایەتى گەورەو کاریگەرى بردنەوەکان بوو ، ئێستا چیتر یارمەتى يەكتر نادەن ، بەڵکو دژى یەکتر دەوەستنەوەو پیلان دژى یەک دەگێڕن ، بەدەر لە سێ خاڵى یارییەکەش رەنگە شکستى ئارسێناڵ لەو یارییەدا دەرگا بەرووى لیفەرپول زیاتر واڵابکات بۆ ئەوەى نازناوى پرێمەرلیگ دەستەبەربکات .
 ئەو دیدارە  لاپەڕەیەکی نوێیە لە ڕکابەرییە تاکتیکییەکانی نێوان پیپ گواردیۆلا و میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر، کە پێشتر 10 جار لە پرێمەرلیگ بەرەنگارى یەکتربونەتەوە ، واقیعی سەرسەختی ناو یاریگا لە بەرژەوەندی گواردیۆلادا بووە ، بەو پێیەی لە 7 یاری بەرامبەر ئارتێتا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بە بەراورد بە یەک سەرکەوتن بۆ ئارتێتا، لەکاتێکدا دوو یاریی بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
دوایین یاری نێوان هەردوو یانە شاهیدی ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو بۆ سیتی، چونکە ڕۆدری ئەستێرەی یانەکە لە کاتی یارییەکەدا تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بوو کە بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون کۆتایی هات، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی خاوەن نازناوەکە هەبوو.
لەو کاتەوە ئاست و ئەنجامەکانی سیتی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە و پێدەچێت سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ سنووری خواستەکانی گواردیۆلا بێت لەم وەرزەدا.
لەلایەکی دیکەوە ئارسناڵ هێشتا بە چانسی ڕکابەریکردنی نازناوی پریمەرلیگەوە چەسپاوە، هەرچەندە بە پلەی دووەم دەچێتە نێو یارییەکەوە و بە 9 خاڵ لەدوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە جیاوازی هەڵەکردن زۆر سنووردارە.
سەرەڕای سەرکەوتنی ئارسناڵ لە بەدەستهێنانی زنجیرەیەک لەسەرکەوتن  لە 13 یاری بەبێ دۆڕان لە خولی نایابی ئینگلیزی (8 بردنەوە و 5 یەکسانبوون)، بەڵام تیپەکە بەدەست کێشەی دیسپلینییەوە دەناڵێنێت.
لەو کاتەوەی ئارتێتا ڕاهێنەرایەتی گەنەرزی وەرگرتووە، یاریزانەکانی 19 کارتی سووریان وەرگرتووە، کە زیاترە لە هەموو تیپەکانی تری خولی ئینگلیزی.
بەڵام ئارسناڵ لە ڕیزبەندی ٢٣یەمدایە لە کۆی ٢٧ فۆڵ لەڕووی ژمارەی فاوڵەکان لە هەر یارییەکدا.
تیپەکەى  لەندەن لە ڕووی هێرشبەریشەوە ئازار دەچێژێت، لە ژێر ڕۆشنایی ئامادەنەبوونی بوکایۆ ساکا و گابرێل جیسوس بەهۆی پێکانەوە،گەنەرز 12 گۆڵی لە سێت پیس (بەبێ لێدانی سزا) تۆمارکردووە، کە زۆرترین ژمارەیە لە خولی نایابی ئینگلیزی لەم وەرزەدا.
 سیتی دەستیکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و زاڵبوونەى بەسەر رکابەرەکانى ، لە دوایین 6 یاری پرێمەرلیگدا نەدۆڕاوە (4 بردنەوە و 2 یەکسانبوون)، لە دوای جەژنی کریسمسەوە لە پلەی دووەمی ئەو یانانەدایە کە زۆرترین خاڵیان کۆکردۆتەوە کە  (14 خاڵ)ە .
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و  هێرشبەری یانەکە  بە تەواوى  دەستى بەدرەوشانەوە کردۆتەوە  لە کۆتا 5 یاری خولەکەدا 5 گۆڵی تۆمارکردوە، کە زیاترە لەوەی لە 13 یاریی پێشوویدا تۆماریکردبوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP