ئێوارەی ئەمڕۆ 2ی شوباتی 2025 به‌ئاماده‌بوونی
ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك سه‌ڵاحه‌دینی یەکێتی و ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند و مه‌قامـبێژی كۆچكردوو
شكور خه‌یات و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و روناکبیران و چین و توێژه
جیاوازه‌كان، له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی له شاری كه‌ركوك و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا
و دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی هونه‌رمه‌ندو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌ل
و نیشتمان،په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات، گه‌وهه‌ری بواری مه‌قاماتی
ناوچه‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیان لادرا.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك سه‌ڵاحه‌دینی
یەکێتی لە کەرکووک، وتی: ئەمڕۆ پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند شکور خەیات لادەدەین،
کەرکوک خاوەنی چەندین دەنگی ڕەسەنە، لەوانە شکور خەیات و سەڵاح داودە و چەندانی دیکە،
ئەرکی سەرشانمانە خزمەتیان بکەین، بۆ ئەوانەی کۆچیان کردووە و ئەوانەشی کە ماون."
دواتر ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک وتارێکی پێشکەشکرد
و وتی: "لە تەمەنمدا یەکجار چوومەتە خزمەتی هونەرمەند شکور خەیات و ئامۆژگاری
کردم، کەرکوک سەرچاوەیەکی گەورەیە بۆ سەرجەم بوارەکان لە هونەرو کەلتوور، بەڵێن دەدەین
وەک ئیدارەی کەرکوک بەهەموو شێوەیەک هاوکارو پشتیوانی سەرجەم بوارەکان و بەتایبەت
بواری هونەریی بین"
بەختیار کەریم هونەرمەندی پەیکەرسازش وتارێکی پێشکەشکردو
وتی: "گەلی مەزن ڕێز لە مرۆڤی مەزن دەگرێت، ئەمڕۆ ئەم وتەیە لە شاری کەرکوک جێبەجێ
بوو، من و بنەماڵەکەم بەهۆی سیاسەتی شکست‌خواردووی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە شارەکە
دەربەدەر کراین، لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ شار پەیکەرێکی هونەرمەند شکور خەیاتم لەگەڵ خۆم
گەڕاندەوە بۆ شارەکە."
شایانی وتنه كه مه‌راسیمه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی
ناوه‌ندی عه‌لی مه‌ردان بۆ مه‌قام به هاوكاری ناوه‌ندی كه‌ركوكی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان
به‌ڕێوه‌چوو.
په‌یكه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز
به‌ختیار كه‌ریم و له‌سه‌ر ئه‌ركی ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك - سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دروستكراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP