سامانە سروشتییەکان: هەموارکردنەوەی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەرێنییە

کوردستان
23:31 - 2025-02-03


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموارکردنەوەی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی دەزانێت و دەڵێت، بەغداد کار بۆ جێبەجێکردنی هەموارەکە و هەناردەکردنەوەی نەوت بکات.
سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی نەوت.
وەزارەتەکە دەشڵێت هیوادارن ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان، وەزارەتی نەوتی فیدراڵیش كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی رێكارە تەكنیكییەكانی بكات.
دوینێ پەرلەمانی عێراق یاسای بودجە و بڕگەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی هەموارکردەوە، کە نزیکەی دوو ساڵ بوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرابوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP