وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی بە کاش نارد‌و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت :"هەوڵەکانمان هاتە بەرهەم و مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ زامن کراوە".
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌پۆستێكدا له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان هاته به‌رهه‌م و ته‌مویلی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرا بۆ مانگی یه‌ك و ڕ‌ێك به‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی كه هه‌ردوولامان له‌سه‌ری ڕ‌ێككه‌وتبووین و ئه‌مڕ‌ۆ 4-2-2025 به‌یه‌ك گوژمه به كاش پاره‌كه خرایه سه‌ر ئه‌ژمێری حكومه‌تی هه‌رێم".
" به گوێره‌ی ڕ‌ێكه‌وتنه‌كه مووچه‌ی هه‌رێم دابینكرا بۆ هه‌ر ١٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥ و بۆ گەره‌نتیكردنی به‌رده‌وامی ئه‌م ڕ‌ێكه‌وتنه، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیی ته‌كنیكی و پابه‌ندییه نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كانی به تایبه‌تیش كه‌له‌ئێستادا ئاسته‌نگی یاسایی نه‌ماوه له به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بوودجه". ئامانج رەحیم واینوسیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ڕۆژی ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥، بڕی ( ٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩ ) دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP