ئه‌مڕۆ دوای نزیكه‌ی له دوو هه‌فته له
مانگرتن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی 13 مامۆستا‌و
فەرمانبەر، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسلێمانی، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی
داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی سنووری شاره‌كه بڕیاریاندا لەسلێمانییەوە بەرەو هەولێر
بەڕێبكەون و مانگرتنه‌كه‌یان بۆ پایته‌خت بگوازنه‌وه، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نزیك بازگەی دێگەڵە
رێگریان لێكراو رێگەیان پێنه‌درا بچنە هەولێر.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سووربوونی خۆیان له
مانگرتن و گه‌یاندنی ده‌نگیان به حكومه‌ت دووپاتكرده‌وه‌و به دروشمی (مامۆستا
داعش نییە ئەو قواتەی بۆ چییە؟) به‌رده‌وامبوون له چوون بەرەو هه‌ولێر.
په‌یامنێری كه‌ناڵی
كه‌ركوك وتی:"لە نزیک بازگەی دێگەڵە تێکەڵاوییەکی زۆر لەنێوان هێزە ئەمنییەکان
و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دروستبووە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
دەیانەوێت بازگەکە تێپەڕێنن و بچنە شاری هەولێر."
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی ده‌ڵێن:"
ده‌یانه‌وێت بە شێوەیەکی مەدەنییانە و دوور لە توندونیژیی بچنە هەولێر و داواکارییەکانیان
بە دەسەڵاتداران بگەیەنن، بەڵام لەلایەن هێزه ئەمنییەكانه‌وە رێگرییان لێدەکرێت و
بةطازى فرميَسكريضذ رووبةيان دةبنةوة"
دەشڵێن، :"ئەوان شاری هەولێر بە شاری خۆیان
دەزانن و دوایین هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بچنە شارەکە و پەیامەکانیان بە لایەنە بەرپرسەکان
بگەیەنن."
ئه‌مه له‌كاتێكدا تیمی پشتیوانیی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی
مانگرتوو لە سلێمانی بە نامەی ره‌سمی نەتەوەیەکگرتووەکان، کونسوڵخانەی ئەمریکا،
کونسوڵخانەکانی دیکەو بەرپرسانی باڵای عێراقیان لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر
ئاگادارکردووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP