لە کاردانەوەیەی سکاڵاکەی سەرۆککۆماری
عیراقدا، فراکسیۆنەکەی سودانی داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات دەستپێشخەری بۆ
تەوتینی مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بکەن.
فراکسیۆنی فوراتەین لە پەرلەمانی عێراق، کە
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، لە راگەیێندراوێکدا داوای لە حکومەتی
هەرێمی کوردستان کرد، هاوکاری حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەموو
پرسەکان لە چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکاندا و دەڵێت، وای دەبینین پرسەکان
ئاڵۆزبوون، بەهۆی ئەوەی برایانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار نین.
ئەو فراکسیۆنە هیوای خواستووە حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەستپێشخەری بکات بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە
بەغدا و لیستی مووچەکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بکەن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: هیوامان
وایە برایانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاریکاری جددی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکەن
لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی تاوەکو پرسەکان بە رێکوپێکی و بەبێ ئاڵۆزی و دواکەوتن
بەڕێوە بچن.
ئەمە لەکاتێکدایە (ی.ن.ک) بەردەوام جەختی لە
تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدڕاڵییەکان کردووەتەوە و بۆ نەمانی
گرفتی مووچە، ئەوەی بە تەنیا چارەسەر زانیوە، بەڵام چەند لایەن و کەسێکی
دەستڕۆیشتووی ناو حزبە سیاسییەکان بۆ سوودی تایەبتی خۆیان رێگەیان بە تەوتین
نەداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP