ترەمپ دەیەوێت دەیان هەزار فەڵەستینی بۆ ڕۆژاوای کوردستان بگوازێتەوە

جیهان
23:02 - 2025-02-14


نووسەرێکی ئیسرائیلی پلانێکی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان ڕێكدەكەوێت بۆ گواستنەوەی نزیكەی 700 هەزار فەلەستینی بۆ ناوچەكانی ڕۆژاوای كوردستان.
ئیدی كۆهین، نووسەر و چاودێری سیاسی ئیسڕائیلی لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە دەڵێت "پیرۆزە بۆ خەڵكی غەززە و سەفە، سەرۆك ترەمپ تاوتوێی ڕێككەوتنێك دەكات لەگەڵ توركیا بۆ گواستنەوەی نزیكەی 600 بۆ 700 هەزار فەلەستینی بۆ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە پارێزگاكانی حەسەكە و ڕەقە، كە ئەمریكای تیادایە.
ئەو نوسەرە ئیسرائیلیە ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە بەشێك لە چارەسەری کێشەکان.
لە درێژەی نوسینەکەیدا ئیدی کۆهین باسی لەوەکردوە، فەڵەستینییەکان دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای دێرەزوور و ناوچەكانی سنووری سووریا و توركیا، كە ئەوەش نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا دەڕەوێنێتەوە سەبارەت بە پارتی كرێكارانی کوردستان.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، دەكرێت ئیدارەی نوێ‌ لە دیمەشق ئەمە قبوڵ بكات بەرامبەر بە پاڵپشتی سیاسی و ئابووری بۆ سووریا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP