ماکرۆن: ئەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هەسەدە کردی دووبارەی ناکەینەوە

جیهان
23:08 - 2025-02-14

سەرۆکی فەرەنسا لەکۆنگرەی پاریس تایبەت بە سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی بە قەرزداری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەزانێت و بە تەنیا جێیان ناهێڵێت و ئەوەی ئەمریکا لەڕۆژاوا کردی دووبارەی ناکەنەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت ئێمە وەفامان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە و ئەوان لە جەنگی دژی تیرۆردا هاوپەیمانێکی بەنرخ بوون. بۆیە ئێمە وەفادارین لە بەرامبەر هاوپەیمانەکانمان و دەزانین چەنێک قەرزداریانین.

ماکرۆن دەشڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون بە ئازایەتییەوە شانبەشانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕیان کرد. ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2018 کردی، کاتێک هێزەکانی لە چەند ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کشاندنەوە، لەلایەن فەرەنسا و ئەورووپاوە دووبارە ناکرێتەوە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP