لیژنه‌ی دەستپاکی: کۆرەک زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار قەرزاره‌

ئابوری
21:16 - 2025-02-19


لیژنەی دەستپاکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، کۆمپانیای کۆرەک، زیاتر لە ملیارێک و سێ سەد ملیۆن دۆلار قەرزاری حکومەتی عێراقە، جەختش لە بەدواداچوونی ورد دەكاتەوە بۆ كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و زەین عێراقیش لە پێدانی شایستە داراییەكان.
 
لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ناوبراو، جەختی لە بەدواداچوونی ورد بۆ ڕێکارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن كردووه‌ته‌وه‌ سەبارەت بە دۆسییەی کۆمپانیاکانی مۆبایل و دواکەوتنیان لە پێدانی شایستە داراییەكان و سزاكانی سەریان، لەنێویاندا کۆمپانیای کۆرەک، کە زیاتر لە ملیارێک و سێ سەد ملیۆن دۆلار قەرزاری حکومەتی عێراقە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:" بابەتەکە تەنها تایبەت نابێت بە کۆڕەک، بەڵکو ئاسیاسێڵ و زەین عێراقیش دەگرێتەوە، دۆسییەكانیان دەكرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن."

هۆشداریی داوەتە وەزارەتی پەیوەندییەکان لە پێویستی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر دەستکارییەک روبدات، دەشڵێت: رێگە بە هیچ لایەنێک نادات، هەرچەندە کاریگەر بێت، مافەکانی دەوڵەت و هاوڵاتیان بە کەم سەیر بکات یان سازش بکات لەسەر حیسابی پارەی گەلی عێراق.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP