بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ڕایگەیاند، ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە
دوادەخرێت، تا ئەوکاتەی حەماس کۆتایی بەو ڕێوڕەسمە زەلیلکردنە دەهێنێت کە بەهۆی
ڕادەستکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانەوە ئەنجامی دەدات.
بزوتنەوەی حەمماس پێنجشەممەی رابردوو رێورەسمێکی
ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی ئەنجامدا، کە رەخنەی بەرفراوانی لێکەوتەوە
لەنێویاندا نەتەوەیەکگرتوەکان، ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە
یەکگرتوەکان وتی: نمایشەکەی حەمماس شتێکی قێزەون و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
دوێنێش، کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبو کە
ئازادکردنی زیاتر لە 600 زیندانیی فەلەستینی دوای ئەوە دەبێت کە ناتانیاهۆ لە
کۆمەڵێک راوێژی ئەمنی ئەنجامبدات.
بزوتنەوەی حەماسیش لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە
رایگەیاند، ئازاد نەکردنی وەجبەی حەوتەمی زیندانیان لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردندا
لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتننامەکەیە”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP