سلێمانی لەرووی تەندروستییەوە خاوێنترین شاری عیراقە

کوردستان
15:00 - 2025-03-31


لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنن: لەئەنجامی سەردان و بەداچوونەکانیان بۆ چێشتخانە و ریستۆرانت و هەموو ئەوشوێنانەی گەشتیاران روویتێدەکەن بۆیان دەرکەوتووە سلێمانی خاوێنترین شاری عیراقە.

ئازاد نەبی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەدرێژەی سەردان و بەدواداچونەکانی لیژنەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژانی جەژن بۆ چێشتخانە و ریستۆرانت و هەمو ئەوشوێنانەی گەشتیاران و میوانەکانی شاری سلێمانی روی تێدەکەن، پابەندی سەرجەم مەرجەکانی کارکردنن و لە شوێنەکانیان سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە پەیوەندی بەرێنماییەکانی تەندروستییەوە هەبێت.

وتیشی: لیژنە هاوبەشەکان دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو شوێنانە دەکات و هیوادارن کە هەمیشە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بن، کە بەهاوکاری ئەوان ئێستا سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمە.

نوێنەرەکەی تەندروستی لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی جەختیکردەوە، ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی لیژنەکان پابەندکردنی شوێنەکانە بەمەرج و رێنماییەکان نەک سزادان و زیان گەیاندن بەکار و  بازاڕی هیچ شوێنێک. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP