ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر کۆڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کورددا تێپەڕدەبێت

کوردستان
14:56 - 2025-03-31


ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر کۆڕەوە ملیۆنییەکەی 1991ـی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبێت. کۆڕەوەکە لە ترسی هێرشی پێچەوانەی ڕژێمی بەعس بوو لە کاردانەوەی ڕاپەڕینی ئاداری ئەو ساڵە.

نزیکەی 10 ڕۆژ دوای راپەڕین و ئازادکردنی زۆربەی شارەکانی باشووری کوردستان لە دەستی ڕژێمی بەعس، لە 31ی ئاداری ساڵی 1991، سوپای ئەو کاتی عێراق هێرشێکی زەویی و ئاسمانی بەرفراوانی کردە سەر باشووری کوردستان.

لە ترسی دووبارەبوونەوەی ئەنفال و کیمیاباران، نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کورد، ماڵ و حاڵیان بەجێهێشت و خۆیان گەیاندە سنوورەکانی ئێران و تورکیا.

لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆری کەمپی کاتی لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە دروست کران. بە گوێرەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، تاوەکو 6ـی نیسانی 1991، 750 هەزار کورد گەیشتنە نێو سنووری ئێران، 280 هەزاریان گەیشتنە نێو سنووری تورکیا و 300 هەزاری دیکەیان لەسەر سنووری ئەو وڵاتە مانەوە.

ئێران هەر زوو سنوورەکانی بەڕووی کورددا کردەوە، بەڵام تورکیا سەرەتا ڕەتی کردەوە سنوورەکەی بەڕووی پەنابەراندا بکاتەوە، دوای گوشاری نێودەوڵەتی و وەرگرتنی هاوکاریی دارایی، ئینجا دەرگەی بە ڕووی پەنابەراندا کردەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP