نەتەوە یەکگرتووەکان: عیراق سەقامگیری زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت

کوردستان
12:43 - 2025-03-06

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند: عیراق سەقامگیری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و بەرەو گەشەسەندنی بەردەوام دەچێت.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەنراوێکدا باسی لە دۆخی عیراق و ژیانی پەنابەران کردووە  و دەڵێت، زیاتر لە 300 هەزار پەنابەر لە عێراقدا دەژین زۆربەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بەشێکی کەمیش پەنابەری وڵاتانی بیانین.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەو ئامارانە دەریدەخەن کە عیراق سەقامگیری زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت و بەرەو گەشەسەندنی بەردەوام دەچێت.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەو 300 هەزار پەنابەرە، رێژەی 90٪یان پەنابەری سورین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP