سەرۆکایەتی کۆمار لەیادی راپەڕینی سلێمانیدا رایدەگەیەنێت:" دروود لە رووحی پاکی شەهیدانی راپەرینی سلێمانی و هەموو شەهیدانی وڵاتەکەمان، سلێمانی هەموو کاتێک، شاری سەربەستی و ئازایەتی بووە".
سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یادی راپەڕینی سلێمانی، لەبروسکەیەکدا، رایدەگەیەنێت:" بە بۆنەی یادکردنەوەی راپەڕینی خەڵکی سلێمانی لە ١٩٩١/٣/٧ ئازادکردنی شاری سلێمانی لەژێر دەستی رژێمی دیکتاتۆری بەعس ، دروود لە رووحی پاکی شەهیدانی راپەرینی سلێمانی و هەموو شەهیدانی وڵاتەکەمان، سلێمانی هەموو کاتێک، شاری سەربەستی و ئازایەتی بووە .
"ئازادبوونی سلێمانی پاش رانیەی دەروازەی راپەرین ،وەرچەرخانێک بوو بۆ ئازادبوونی تەواوی شارەکانی تری کوردستان" لەبروسکەکەدا هاتووە.
هەر لەبروسکەکەدا سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەوشداوە:" وەکو ئاشکرایە ئەمڕۆ گەلەکەمان بەهۆی سیستەمی دیموکراسییەوە، ژیانێکی ئازاد دەباتە سەر، گەلی کوردستان تێکۆشانی کردووە بۆ دروستکردنی وڵاتێکی دیموکراسی و دادپەروەر، داواکارین لە رۆڵەکانی گەلەکەمان یەکگرتوو بن و پارێزگاری لەسیستەمی دیموکراسی و فیدراڵی و ژیانی ئازادی وڵاتەکەمان بکەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP