فەهمی بورهان: كۆنفرانسەكان بۆ دووهەمین دیداری یەكێتی بەردەوامدەبن

کوردستان
22:51 - 2025-03-09

لیژنەی باڵای كۆنفرانسی دووهەمین دیداری یەكێتی تاوتوێی كۆنفرانسەكانی موسڵ و دهۆك و كۆیەو هەولێرو گەرمیان دەكات و شوێنی شەشەمین كۆنفرانسیش دیاریی دەكات.

فەهمی بورهان لێپرسراوی سكرتارییەتی دووەهەمین دیداری یەكێتی راگەیاند: لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنفرانس بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی كۆنفرانسەكانی موسڵ و دهۆك و هەولێرو كۆیەو گەرمیان كۆدەبێتەوەو بڕ‌یاریش دەدات شەشەمین كۆنفرانس لەكوێ ئەنجام بدرێت.

وتیشی: "كۆنفرانسەكانی پێشوو بەباشی بەڕێوەچوون و هەوڵدەدەین كۆنفرانسەكانی داهاتووش بەهەمان شێوەو لەسەر هەمان بنەما درێژە بەئەركەكانیان بدەن.

راشیگەیاند: دووهەمین دیداری گشتی یەكێتی لەئێستادا كاتەكەی دیارینەكراوە، چونكە هێشتا كۆنفرانسی كەركوك و سلێمانی و زۆر شوێنی دیكە ماوە، كە پێویستە ئەم ناوچانەش كۆنفرانس بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی15ی 2ی 2025 لە موسڵ دووهەمین دیداری یەكێتی دەستی بە كارەكانی كرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP