به بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا بەشێوەیەكی كاتیی؛ (ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ) لە پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیسته‌نبوڵ دورخرایه‌وه‌و له‌جێگه‌یدا قه‌یوم دانرا.
ئیمام ئۆغلۆ كه هه‌فته‌ی رابردوو بە تۆمەتی (گەندەڵی و په‌یوه‌ندییكردن لەگەڵ رێكخراوی تیرۆرستیی) دەستگیركرا، به ركابه‌ری سه‌ره‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه كه بڕیاره له ساڵی 2028 به‌ڕێوه‌بچێت، داده‌نرێت، له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی، پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا(جه‌هه‌په) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كاندیدكرا.
پارتی گەلی كۆماریی، ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی به ده‌ستوه‌ردان له دادگا‌و رێكارییه یاساییه‌كان تۆمەتبارده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی ئیمامۆغڵو رەتدەكەنەوە و ماوه‌ی شه‌ش رۆژه دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، شاری ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌و زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی توركیا خۆپیشاندنی جه‌ماوه‌ریی فراوان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و سه‌دان خۆپیشانده‌رش ده‌ستگیركراون و به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ران كوژراون و برینداربوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP