نرخی نەوت ئه‌مڕۆ هەینی بەرەو نزمترین نرخی خۆی
ڕۆیشت و له ساڵی 2021ه‌وه له گه‌رمەی ته‌شه‌نهکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئه‌و نرخه‌ی
به‌خۆوه نه‌بینیوه، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ باج
و زیادکردنی بەرهەمی نوێ کە لەلایەن گروپی بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک+ەوە ڕاگەیەندرا.
ئه‌مڕۆ هەینی نرخی نه‌وت زیاتر دابەزینی تۆمارکرد،
دوای ئەوەی چین ڕایگەیاند، کە لە 10ی نیسانەوە باجی زیادە بە ڕێژەی 34% بەسەر
سەرجەم کاڵا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت.
لەو چوارچێوەیەدا، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ
زیاتر لە ٥ دۆلار دابه‌زی و بە ٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، له دوێنێوه نزیكه‌ی 10
دۆلار دابه‌زیوه، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش ٦ دۆلار دابه‌زی و گه‌یشته
دەوروبەری ٦١ دۆلار .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ئەمریکا، بەربەستەکانی باجی
بەرزکردەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا، ئەوەش وایکردوە وڵاتانی
جیهان ئامادەکاریی بۆ تۆڵەسەندنەوە بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP