هاکان فیدان: تورکیا نایەوێت هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبێت

کوردستان
20:33 - 2025-04-04

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگه‌یاند، تورکیا نایەوێت هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی لەگەڵ ئیسرائیل لە سوریادا هەبێت، ئه‌وه‌ش دوای هێرشە دوبارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی سوریا، كه‌ توانای حکومەتی نوێی سوریای بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکان تێکدا .

هاکان فیدان، ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کردەوەکانی ئیسرائیل لە سوریا ڕێگا بۆ ناسەقامگیری داهاتوی ناوچەکە خۆش دەکات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تورکیا نایەوێت هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەک لەگەڵ ئیسرائیل لە سوریادا هەبێت، داوا ده‌کات هێرشه‌كان كۆتاییان پێبهێنرێت.

شەوی 2ی ئه‌م مانگه‌، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەندین بنکە و بارەگای سەربازی سوریا و ڕایگەیاند، هێرشەکانیان وەک هۆشداریدانە بە تورکیا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP