سلێمانی .. سەرۆك بافڵ پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد

کوردستان
19:49 - 2025-04-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی ئامانجیەتی حکومەتی نوێ بەبێ جیاوازی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات و ململانێ سیاسییەکان لە حکومەت دووربخرێنەوە تاوەکو ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتمانییان دابینبکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوای خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاربێت بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە تاوەکو هەنگاوێکی دیکەبێت بەرەو بەهێزترکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی گەل.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP