ڤینى دڵخۆشەو مەدریدیەکان توڕە دەکات

وەرزش
14:51 - 2025-04-06

ڤینى دڵخۆشەو مەدریدیەکان توڕە دەکات

فینیسۆس جۆنیۆرى بەرازیلى و هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى سەربارى ئەوەى شەوى رابردوو یانەکەى بەرامبەر بە یانەى فالانسیا لە خولى یانەکانى ئیسپانیا شکستى هێنا کەچى دڵخۆشە و گۆڵەکەى شەوى رابردوو بە ساتێکى مێژوویی وەسفدەکات .
فینیسۆس جۆنیۆر گۆڵى ژمارە ( 104 ) ى بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد و ژمارەى گۆڵەکانى لەگەڵ رۆناڵدۆى هاونیشتیمانى یەکسانکردەوە ، کاتێک رۆناڵدۆى دیاردە لە 177 یاریدا گەیشتبوو بەو ژمارەیە ، لە ئێستادا و دوای 303 یارى ، فینیسۆس توانى ژمارەى گۆڵەکانى لەگەڵ رۆناڵدۆى دیاردە هاوسەنگ بکاتەوە .
دوای ئەو گۆڵە ڤینى زۆر دڵخۆش بوو ئەمە لەکاتێکدا هاندەرانى یانەکە بێ تاقەت و نائومێد بوون ، ئەستێرە بەرازیلیەکە ووتى: شانازى دەکەم بەو گۆڵەوەى کە تۆمارمکرد چونکە ژمارەى رۆناڵدۆى مەزنم یەکسانکردوە ، رۆناڵدۆ هەر لەگەڵ یەکەم ساتى هاتنم بۆ ریاڵ مەدرید ئامۆژگاری کردووم و هاوکاری کردووم تاکو ئاستى بەرز پێشان بدەم و یارمەتى تیپەکەم بدەم .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP