ئه‌و كه‌سانه‌ی له 1-1-2025 خانه‌نشین كراون و مامه‌ڵه‌كانیان ئاڕ‌استه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشین كراوه، هه‌تا ئێستا هیچ پاداشت و مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتوه‌و ئه‌مه‌ش ناڕ‌ه‌زایی خانه‌نشینانی لێده‌كه‌وێته‌وه، وته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستانیش ده‌ڵێت: "ناكرێت قوت و بژێویی خانه‌نشینان به‌و شێوه‌یه پشتگوێ بخرێت و پاداشت و مووچه‌كانیان پێنه‌درێت، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆریان ژیان و گوزه‌رانیان په‌یوه‌سته به‌و مووچه‌یه‌وه".
لەسەرەتای ساڵەوە خانەنشینانی نوێ هیچ پاداشت و مووچەیەکیان وەرنەگرتووە
مامۆستا سادق سازانی وته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاندووه: "ئه‌و پاداشته‌ی كه‌ده‌بێت به خانه‌نشینان بدرێت دوو به‌شه، كه‌به‌شی یه‌كه‌میان كاتێك كه كه‌سی خانه‌نشین مامه‌ڵه‌كی ده‌نێردرێت بۆ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی، ده‌بێت شه‌ش مانگ پاداشتی مووچه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی ساڵانی خزمه‌تی پێبدرێت، كه‌هه‌تا ئێستا و پاش ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیشیان نێردراوه ئه‌و پاداشته‌یان پێنه‌دراوه".
"پاداشتی دووه‌میش هی كۆتایی هاتنی خزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌وڵ و ماندوبونیه‌تی و حكومه‌تی عیراق دابینی ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌یان له‌كاتێكدایه مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینییه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و ده‌چێته به‌غدا، كه‌ئه‌م پاداشتانه‌ش ئه‌وانه‌ی له 25 ساڵ كه‌متر خزمه‌تیان هه‌یه نایانگرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش له 25 ساڵ زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه هه‌موویان نایانگرێته‌وه‌و به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌رێم و عیراق ئه‌وه دیاریده‌كرێت"، مامۆستا سادق واده‌ڵێت.
بابەتی پەیوەندیدار به‌خانه‌نشینییه‌وه به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی بڕ‌یاری له‌سه‌ردەدات
سه‌باره‌ت به ئه‌و ژماره زۆره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه له‌ساڵی 2025 به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی عیراق خانه‌نشین بوون مامۆستا سادق وتی: "هه‌ربابه‌تێك پەیوەندبێت به خانه‌نشینییه‌وه ده‌بێت به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی بڕ‌یاری له‌سه‌ر بدات و جێبه‌جێی بكات، ئه‌گه‌ر به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینیش خۆی تیم بنێرێت بۆ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ش كارێكی باشه و كاری به‌جێگه‌یاندنی مامه‌ڵه‌كان ئاسانترو پێشتر ده‌خات، به‌ڵام له‌شارێكی وه‌ك سلێمانیدا تیمی خانه‌نشینی له‌وه كه‌مترن كه بتوانن كاره‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، چ بگات به ناردنیان بۆ به‌ڕ‌یوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌ئه‌گه‌ری هه‌بوونی تیمی پێویستی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێت ئه‌و پرسه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری نه‌بونیشیان هیچ شتێكی وا له‌ئارادا نییه".
مووچەخۆران بەیاسای عیراقی خانەنشین دەبن
وته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان لە باره‌ی خانەنشینبونی مووچەخۆران بە کام یاسایە، رایگه‌یاند: "هه‌ر كه‌سێك كه‌له 1-1-2025 خانه‌نشین بووه‌و مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی بۆ ده‌كرێت به‌پێی یاسای خانه‌نشینی عیراقی خانه‌نشین ده‌بێت، كه به‌و پێیه‌ش مووچه‌كه‌ی نابێت له 500 هه‌زار كه‌متر بێت و به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌كیش كه‌له‌یاسای خانه‌نشینی عیراقی‌دا هاتووه كۆتا راده‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان ده‌ستنیشانكراوه".
کات دیارینەکراوە بۆ پێدانی پاداشتی خانەنشینان
خانه‌نشینانی نوێ دوای چه‌ند مانگێك له‌خانه‌نشینبونیان هێشتا هیچ مووچه و پاداشتێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌و هیچ كاتێكی دیاریکراویش نییه بۆ وه‌رگرتنی مووچه و پاداشته‌كانیان.
سادق سازانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "گه‌وره‌ترین گرفتی خانه‌نشینانی نوێ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوای 1-1-2025 خانه‌نشین بوون، ئه‌وه‌یه كه‌هه‌تا ئێستا نه مووچه‌یان پێدراوه نه پاداشته‌كانیشیان وه‌رگرتووه كه به‌شێكی زۆریان پێویستی ژیانی رۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌ی خانه‌نشینییه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ش كه له مانگی 7ی 2024 خانه‌نشین بوون هه‌تا ئێستا مووچه‌ی شه‌ش مانگیان وه‌رنه‌گرتووه، كه‌هیوادارین سه‌رجه‌م رێكاره‌كان به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێن و قوتی خانه‌نشینان به‌و شێوه‌یه پشتگوێ نه‌خرێت و پاداشته‌كانیان و مووچه‌كانیان پێبدرێت".
بڕ‌یاری خانەنشینبونی سەروو تەمەنی 60 ساڵی، 30 هەزار فەرمانبەری هەرێمی گرتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه 22ـی 1ـی 2025 بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاندوه:"ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان ده‌بێته 60 ساڵ خانه‌نشین ده‌بن، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له دایكبووانی سێ ساڵ پێكه‌وه خانه‌نشین ببن و بڕیاره‌كه زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی گرته‌وه.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014وه كاری به یاسای ژماره 27ی ساڵی 2006ی خانه‌نشینی ده‌كرد كه له‌عیراقدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی یاسای ژماره‌ی 9ی عیراقی پێویسته خانه‌نشینبووه‌كان مووچه‌ی ساڵێك وه‌ربگرن به ته‌واوی ده‌رماڵه‌كانه‌وه،به‌ڵام ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه‌ی كه پێشتر له‌هه‌رێم به‌خانه‌نشینان ده‌درا، ئه‌وه مووچه‌ی مۆڵه‌ته كه‌ڵه‌كه بووه‌كان بووه، به‌ڵام تائاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته هیچ خانه‌شینێك كه له 1-7-2024 وه له‌هه‌رێم خانه‌نشین بووه هیچ پاداشتێك( ئیكرامی) یان پێنه‌دراوه‌و خانه‌نشیان له‌چاوه‌ڕوانی پاداشتی چه‌ند ساڵه‌یاندان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP