وەفدێکی 101 ئەندامی ئەمریکی کە نوێنەرایهتیی 60 کۆمپانیا دهكات، سەردانی عیراقی کرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا دەڵێت: وەفدە ئەمریکییەکە نوێنەری 60 کۆمپانیای بواری کەرتی وزە و تەکنۆلۆژیا و تەندروستییە.
ئەوە یەکەمین کاری وەزارەتی بازرگانی واشنتۆنە لەعیراق و گەورەترین وەفدی بازرگانی ئەمریکییە لەمێژووی بازرگانی دا بۆ عیراق.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا دەڵێت: وەفدە ئەمریکییەکە لەگەڵ گەورە بازرگان و لێپرسراوانی باڵادا ژمارەیەک رێککەوتن ئیمزا دەکەن.
دانیال رۆبنستەین سەرۆکی وەفدە بازرگانییەكە لە رێورەسمی پێشوازی کردنیان لەعیراق وتی: ئێمە بۆیەک ئامانج لێرەین، کە پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی بەغدا و واشنتۆنە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کە لە راگەیەنراوەکەیدا ئاشکرایکردووە، ژووری بازرگانی ئەمریکا لەماوەی سەردانەکەیدا کە تا9ی ئەم مانگە دەمێنێتەوە، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی ژووری بازرگانی عیراق ئیمزا دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی کەرتی تایبەتی ئەمریکی لەگەڵ هاوتا عیراقییەکەی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP