هەفتەی داهاتوو خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان
18:59 - 2025-04-08


دوێنێ پاککردنەوەی پاشماوەی ئاگری بازاڕی داره‌ سووتاوه‌كه‌ دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت.

عەتا محەمەد لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیژنەی هونەری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستبەکاردەبێت، بەپێی ریزبەندیی خاوەن دووکانەکان بانگدەکرێن و بڕی قەرەبووەکەیان پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی قەرەبووی دووکانێک بۆ دووکانێکی دیکە جیاوازە، ئەمەش بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی بۆ زیانەکانی کراوە.

بەهۆی ئاگری بازاڕی دارەسووتاوەکەوە 116 دووكان و 4 خواردنگە سووتان و بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا پاککردنەوەی بازاڕەکە کۆتایی بێت، هەفتەی داهاتووش زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە و پاشان شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتی نوێکردنەوەی بازاڕەكە دەكات.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP