سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ندین بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ركردو یه‌كێك له بڕیاره‌كانش، به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌می سوود، قه‌رز به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركاری ده‌درێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبونه‌وه‌ییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌ندیكای مامۆستایان، سودانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی تیمی په‌روه‌رده‌یی و وانه‌وتنه‌وه و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ركرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرداوه:" رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر تیمی په‌روه‌رده و فێركاری له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن، لیژنه‌یه‌كی باڵاتریش پێكده‌هێندرێت بۆ جێبه‌جێكردنی نوسراوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان، كه ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت بۆ دروستكردنی گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ تیمی په‌روه‌رده‌و فێركاریی و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده."
بڕیارش دراوه :"وه‌زاره‌تی دارایی كرێی گواستنه‌وه دابینبكات بۆ به سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی، وه‌ك له بودجه‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخانكراوه."
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕی 100 هه‌زار دینار خه‌رجده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی قوتابخانه‌كان، بۆ هه‌ر وه‌رزێكی خوێندن، بڕیارش دراوه سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای پاراستنی مامۆستایان (8ی ساڵی 2018) چالاكبكرێه‌وه".
بڕیارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه: "قوتابخانه دووره‌كان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی له‌و قوتابخانانه‌ی كه زیاتر له 100 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاره‌وه دوورن تۆمارده‌كرێن و ناوه‌كانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریشی دا:" وه‌زاره‌تی دارایی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ژماركردنی ساڵانی خزمه‌تی خۆڕایی بكات به مه‌به‌ستی پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه، بڕیاریشدراوه به پێدانی قه‌رزی دارایی به كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و خوێندن له بانكه حكومییه‌كان، به ڕێژه‌ی سودی كه‌م، بۆ باشتركردنی ئاستی بژێویان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP